زمان و کؤمهلگا
رهوتي دارشتني نهتهوه له کوردستان له سهرهتاي سهدهي بيستمدا روويدا و ئهوه هاوکات بوو لهگهل دوايين قؤناخي مانايي وشهي نهتهوه واته هاوکات لهگهل بووني چينيکي تايبهت له ناو کؤمهلدا داخوازي سياسيشي به واتهي وشهي نهتهوه زياد بو (دايرهالمعارف ناسيوناليسم، ج2، ص515، چاپ وزارت امور خارجه).
ئهو سهرهتايه بؤ دارشتني نهتهوه له کوردستان واي کرد که وهک چؤن هيندي جار ناراستهوخؤ چهند وشه له باتي يهک بهکاردههيندري (بؤ وينه زؤر جار وشهي نهتهوه، حکوومهت، ولات له باتي يهک بهکار دينن) زمانيش نهتهنيا ببيته هيمايهکي نهتهوه بگره زؤر جار له باتي نهتهوه داندري و هاوشاني ئهويش بيت.
نهتهوه به واتهي بووني مافي سياسي له دهسهلاتدا دواتر ناوي ناسيؤناليسمي لهسهر نندرا و له کوردستانيش ناسيؤناليزم جياوازي ئهوهي بوو به هيما داخوازي بهشداري له دهسهلات و دهسهلاتداريتي له کوردستاندا، له پاش سهر نهکهوتني خهباته يهک له دواي يهکهکاني کوردهکان تهواوي ئهو وشانهي که له ماناي نهتهوهدا گرينگ بوو کرانه هيماي ناسيؤناليسم کوردي وهکوو ولات يان نيشتمان، کولتوور، ميژوو و زمان له راستيدا ئهو وشانه ههموو کران به ناسيؤنالسيم و زؤر جار له باتي دانيشتن.
به ناسيؤناليزم کردني زماني کوردي زياترين رؤلي لهسهر ئهو زمانه بوو، دياره بووني ئهو روانگهيه له کؤمهلگادا واي کرد له ههر ئاوردانهوهيهک لهسهر زماني کوردي واتاي سياسي بيت ناراستهوخؤ دهسهلاتداراني کوردستان ههست بکهن که ئهوه ههوليکي رامياري له پشته و بهري پيبگرن و ئهوهش واي کرد که زماني کوردي له دؤخي ئاساي خؤي که وهک ههموو زماني ئهو دنيايه زماني پيوندي نيوان کؤمهلگايه بيته دهري و جهماوهر کورديش وهک دهسهلاتداراني ناکوردي سهيرکهن و روانگهيهکي ئهمنيهتيان سهبارهت به ئهو زمانه بيت.
***
زمان گرينگترين و سهرهکيترين ئاميري پيوندي نيوان جهماوهري کؤمهلگايه، دياره زمانيک که روانگه ئهمنيهتي به دواوه بيت ناتواني رؤلي ئاسايي خؤي له کؤمهلگادا نهبيني بؤ ههموانيش روونه که زماني کوردي توشي ئهو قهيرانه هاتووه، بؤ وينه ههر چهند به شيوهي ياساي ريدهدري زماني کوردي به خويندري و جارو باريش له چهند شوين وانهي کوردي دهگوتريتهوه بهلام بووني ئهو روانگهيه واي کردووه که ئهو شوينانه کهمتر رووي تيکري و خهلک بؤ لايي خوي راکيشي ئهوه له کاتيدايه که چون خويندن له خويندنگه فهرميهکان به زماني کوردي نيه زؤربهي ههره زؤري خويندهواران تواناي خويندن و نوسينيان به زماني کوردي نيه.
دياره ههر ئهو روانگهيهش واي کردوه ههر چهند لهو سالاني داويدا کوردهکان به چهند قاتي خوينکاريان له ئاستي خويندني بالا ههبوو بهلام ئاستي کهلک وهرگرتن له سهرچاوه کوردييهکان بؤ نوسيني وتار و تيزي خويندن زؤر له خوارتره له چاو ئاستي خويندکاران و ههر بؤ باس کردن نابي.
رهنگه ئيستا کهساني ههبن که باس لهوه بکهن که چؤن زماني کوردي زانکؤي سهربهخؤي نهبووه دياره نوسراوهي زانستيشي کهمه، ئهگهر تهنانهت ئهو وتهيهش راست بي له وهلامي ئهوهدا که بؤچي تيزه و وتار لهسهر ويژهي کورد نانوسري چ پاساويکيان ههيه، جياوازي ئهوهي که بليي، جهماوهري کورد روانگهي ئهمنييهتيان سهبارهت به ئهو زمانه سهلماندوه.
ئهو جياوازي ئهوهيه که دهبي بليين که لهو سهردهمهدا لهگهل ئهوهي خويندن له کوردستان گشتي بووه كهچي کهمترين ههولداروه بؤ کؤکردنهوهي ويژهي زارهکي کوردستان چي لهوه سهيرتره که ئيستاش ئيمه سهرچاوهکاني ئهدهبي زارهکيمان ئهو کؤکراوانهن که رؤژئاواييهکان کؤيان کردونهوه.
ئهوه جياوازي ئهوهيه که له نوسراوهکاني نيوان دوو تاکي کورد چ به شيوهي کورتهنامه (اس ام اس) و چ به شيوهکانيتر تهنانهت پروپاگهندهکاني ريکلاميش زماني کوردي کهمترين جيگهي ههيه.
وهک باسمان کرد بووني روانگهي ئاسايشي لهسهر زماني کوردي له راستيدا ئهو زمانهي خستؤته پهراويزي کؤمهلگاوه و بؤ رزگار کردنيش له ئهو پهراويزه پيويسته که ئهو روانگهيه لهسهر زماني کوردي لاچي و لهگهل ئهوهي که رهنگه کهساني سياسهتوان ههر ئهو روانگهييهيان سهبارهت به زمان ههبي بهلام با جهماوهر بؤ گهشه کردني پيونديهکانيان بين و له باتي ئهوهي بهو روانگهيه سهيري کهن به روانگهي ئاميريک بؤ پيوندي نيوان تاکهکان کهلکي ليوهر گرن دياره ئيمه ههزاران ساله ئهو ئاميره وهکار دينين بؤ دهبي ئيستا وهلاينيين له کاتيدا که هيچ زماني ناتواني له کومهلگاي کوردي جيي زماني کورديمان بؤ بگريتهوه.
ايزيرتو نهادي غير دولتي براي حفظ و معرفي ميراث فرهنگي، سنت هاي اجتماعي و تلاشي براي حضوري فرهنگي در عرصه جهاني است.