گاهنامه ایزیرتو - سال دوم . شماره اول . شماره پیاپی 2
بهزماني خهمهكان نهك بهزماني....
عهلي ئيسماعيلنژاد
رهنگه ئهوه پرسياريكي گرنگ بيت كه چي واي كردوه ئيزيرتوو دامهزرينين؟!!
كاتي كه كهلهپووري نهتهوييمان ناوي ژيرخاكي لهسهر دهندري و بهدهس خويندهواراني خؤمان دهنيردري بؤ ههندهران و بي ناونيشان له هؤلي مؤزهخانهيهك دادهنري
كاتي كار بهدهستاني شار به پيويستي دهزانن ئاسهواري ميژوويي شارهكهمان ههر جاري به بيانويهك و له باريك بيتاشن ههتا خواكرد شتيكيان چنگ كهوي!!!
سهردهمي كه ميژوو و ئاسهوارهكاني ليمان دهبيته تارماييهك و رابردوومان به خهيال و خهوني چهند خويندكارِيكي دهمارگرژ دهزانين و ژيار وشارهستانهييهتمان له ئيستا بي ناونيشانتر دهزانين.
بريارماندا كه كهلكهلهكانمان لهگهل راستييهكاني ميژوو و زانست تيكهل كهين و ئاسهواري ميژوييمان له بيناونيشاني، ناو هؤلي مؤزهخانهي ئهورووپاييهكان دهرينين و ههر نهبي ناويكيان لينيين.
ههرلهسهر ئهو برياره وامان دانا ريخراويك دانيين و ناوي كؤنترين قهلاي شارهكهماني بؤ ههلبژيرين ههتا پتر سور بين له سهر ئهوهي ميژوومان تارماييهك نيه و راستيهكي ناو لاپهرهكاني رابردووه.
بؤيه ئيزيزتوومان دامهزراند ههتا ئهو خهونه بينينهدي كه رؤژيك هؤلي مؤزهخانهيهك لهو گهردوونه پان وبهرينه بهناويي ميژوو و ژيار و ئاسهواري ئيمهوه دهكري و رابردوومان دهبيته پيناسهي ناو باخهلي ههركام له ئيمه....
ئيزيرتوو ئيستا 5 ساليتي و كؤليكي گران و قورسي لهسهرشانه و وهك كابرا كورده دهلي (گوريسيكي راخهستووه و دنياي تيناوه)، ههلبهت دنيايهك له خهم بؤ ميژوويهك، ژياريك، كهلهپووري ولاتيك كه زؤر بي بهزهييانه بؤته باويلكهي دهستي ئهم و ئهو.
خهمي ئيزيرتوو نهپاراستني كهلهپوريي نهتهوييمانه، خهمي ئيزيرتوو نهناسيني و بي مهبالاتيكردن بهميژوومانه، خهمي ئيزيرتوو پهروهردهكردني مندالانيكه كه لانيكهم ئهوان پيناسه ورابردوو وژياريان نهبهنه مهزادخانهكاني ئهورووپا و لهناو دلياندا ههليگرن.
ئيزيرتوو باوهري بهوهدي هاتني ههموو ئهو خهم وخهيال و خهونه ههيه، بؤيه ئهمرؤ دهچيته پينجهمين سالي تهمهنييهوه.
ئيزيرتوو له پينجهمين سالي تهمهني دا دهلي: ميژوو و زمان پيناسهيي نهتهويين، بؤيه ئيمه له كؤلمان ناوه ههتا پيناسهيهكمان پيبي.
له دواترين رستهي زماني خهمهكان، ئيزيرتوو دهلي: ئهري بهراست ئيوه تا ئيستا بيرتان لهوه كردؤتهوه كه ئاسهواره ميژووييهكان، ميراتي بهجيماوي ژياري خؤتانه و دهبي بيپاريزن؟ ئهگهر بيرتان لي كردؤتهوه چيتان بؤكردووه؟!!



